2010/5/4 00:56
نووسینی: ‌ فەوزیە
چینی: دیاری نه‌کراو
بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون (0) | تێبینی تۆ ؟

به‌ داخه‌وه‌ له‌ به‌ر چه‌ن هۆی تایبه‌ت له‌ مه‌و لا له‌ ئێره‌دا به‌به‌ت داده‌نێم.

کورد بلاگێر ئه‌زموونێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی خدمه‌ت کردنی وێبی کوردیه‌ و له‌ هه‌موو خدمه‌تگوزاریه‌کانی تریش له‌ بارتره‌ بۆ نووسینی بابه‌ت (به‌ تایبه‌ت نووسینی کوردی) ماڵگوازتنه‌وه‌م هیچ پێوه‌ندی نیه‌ به‌ ئیمکاناتی کورد بلۆگێره‌وه‌.به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ نووسین له‌م بلاگ گێڕه‌دا جیا له‌ هه‌موو شتێک شانازیش بۆ من دێنێ.

وێبلاگی ئێستام

http://ewaran.blogfa.com

 

2010/4/24 00:45
نووسینی: ‌ فەوزیە
چینی: دیاری نه‌کراو
بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون (1) | تێبینی تۆ ؟

 

 

به‌سه‌ر جه‌سته‌ما پیاسه‌ ده‌کات نمه‌ی باران

بێ ئه‌وه‌ی بۆنی گوڵێکی غمگین و

هه‌ناسه‌ی با ئاوێته‌ بن

 

 

بۆنی گوڵێکی هه‌ڵوه‌ریوده‌ده‌م و

که‌س کۆم ناکاته‌وه‌

بۆنی دڵێكی شکاو ده‌ده‌م و

که‌س ئاشتم ناکاته‌وه‌

بۆنی یاخیبوون ده‌ده‌م له‌م هه‌موه‌ بۆنه‌ و

که‌س نامبیسێ

 

مخابن باڵنده‌ نیت!

باڵه‌کانت بکه‌یته‌ سه‌وڵ وبمپه‌رێنیته‌وه‌

                           له‌ گێژاوی بۆن

 

مخابن باڵنده‌ نیت

 له‌شه‌قه‌ی باڵ ده‌یت.

 له‌ کوێ هه‌ناسه‌ی به‌رد نابیسرێ

هێلانه‌یه‌کم بۆ چێ که‌یت له‌ تریقه‌ی کارین

پڕ پڕ بێت له‌ گروگاڵی حه‌سانه‌وه‌م

 

که‌ تۆ باڵنده‌ نیت!!

چیت داوه‌ له‌ سه‌ر گه‌ردانی ناو کاکشانه‌کان

چیت داوه‌ له‌ گوناهی زه‌مین

چیت داوه‌ له‌م هه‌موه‌ باڵه‌ فرکێیه‌؟!

 

هاکا فتوای سه‌نگسارم درا

ره‌نگه‌ ئه‌و هاورێیه‌ی به‌ نووکی قه‌ڵه‌م نان و فمنیزم ده‌خوات

یه‌که‌م که‌س بێت یه‌که‌م به‌رد ده‌گرێته‌ مێشکم

ره‌نگه‌لاشه‌م بسپێرن به‌ به‌فره‌که‌ی پار

بێ ئه‌وه‌ی شه‌قامێ،کۆڵانی،گه‌ره‌کێ هه‌ڵگری ناوم بێت

 

چ بێ وه‌فایه‌ شه‌قام ...

چ بێ وه‌فایه‌ کۆڵان...

چ بێ وه‌فایه‌ گه‌ره‌ک....

ئه‌م هه‌موه‌ پیاسه‌ ئاشقه‌م به‌خشیه‌ ده‌مه‌و ئێوارانیان

ده‌ریغ له‌ په‌یکه‌ره‌ی ئاره‌زوویه‌کم

 

مخابن باڵنده‌ نیت

ئه‌ڵقه‌رێزی ئه‌م گوومبه‌زه‌ به‌ردینه‌م لێک بترازێنی

هه‌ڵفرینم بگاته‌ ئه‌وبه‌ری بێده‌نگی

 

که‌ تۆ باڵنده‌ نیت ئه‌ی روح!!!!

چیت داوه‌ له‌ قه‌فه‌سی جه‌سته‌م

وه‌ره‌ با هه‌ڵفرینێک سه‌فه‌ر که‌ین.

وه‌ره‌ با عیشوه‌ی ئه‌و هه‌ناره‌ هه‌ڵفرین

      به‌ده‌م سه‌مای سووربوونه‌وه‌ ره‌جم کرا

 

وه‌ره‌ ته‌فسیری حه‌یای رووسه‌رییه‌ک هه‌ڵفرین

خه‌ونه‌کانی پڕن له‌ جریوه‌ی گوڵ گوڵی

 

که‌س سه‌ره‌ڕۆیی رووبارناخوێنێته‌وه‌

که‌س بێ وڵاتی رووبار ره‌نگ ناکات

هیچ سنوورێک گیرفانه‌ پر له‌ سه‌ده‌فه‌کانی رووبار ناپشکنێ

زه‌مه‌نێکه‌ قاچاخی چاوه‌کان ده‌کات

 

هاکا فتوای ره‌جمم درا

کووچه‌کانی ئاسمان پڕن له‌ بن به‌ست

وه‌ره‌ سه‌ره‌رۆیی

رووبارێکی بێ وڵات هه‌ڵفڕین...!

 

2010/3/20 02:41
نووسینی: ‌ فەوزیە
چینی: دیاری نه‌کراو
بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون (0) | تێبینی تۆ ؟

به‌شداربووانی هێژا! نووسه‌ران و ئه‌دیبانی به‌ڕێز!فستیوال

له‌و کات و ساته‌وه‌ که‌ شێعر له‌ ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری‌دا هه‌م وه‌ک هونه‌ر و هه‌م وه‌ک میدیا، له‌ لایه‌که‌وه‌ ده‌وری داهێنان و له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ ده‌وری راگه‌یاندنی گێڕاوه‌، هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ی چاوه‌ڕوانیی شاعیران ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ باری زیادیی سه‌ر شانی شێعر، واته‌ ئه‌و به‌شه‌ی که‌ پێوه‌ندیی به‌ لایه‌نی هونه‌ریی شێعره‌وه‌ نیه‌، داماڵدرێت، شێعر توندوتۆڵترین پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ست و سۆز و ئه‌ندیشه‌ و تێفکرینی مرۆڤی کورد‌ هه‌بووه‌. 

درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/3/20 02:14
نووسینی: ‌ فەوزیە
چینی: دیاری نه‌کراو
بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون (1) | تێبینی تۆ ؟

دوای دوو رۆژ له‌ خوێندنه‌وه‌ی شێعر و لێكۆڵینه‌وه‌ و گفتوگۆی ئه‌ده‌بی، دوانیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی 21ی ره‌شه‌مه‌ی 1388ی هه‌تاوی مه‌راسیمی كۆتایی پێهێنان و به‌خشینی خه‌ڵات به‌ براوه‌كانی فستیواڵی شێعری هاوچه‌رخی كوردی له‌ پیرانشار به‌ڕێوه‌ چوو.

درێژه‌ی بابه‌ت...
2010/2/6 02:25
نووسینی: ‌ فەوزیە
چینی: دیاری نه‌کراو
بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون (0) | تێبینی تۆ ؟

بیری ئه‌شقم کردووه‌

ئه‌شقێک له‌ شێوه‌ی ئه‌و ئه‌شقه‌ی

سوجده‌ی پێ بردم و سه‌رم له‌ ژێر پێیدا

به‌رز به‌رز وه‌ک شه‌هید!!

ده‌ترسم له‌م هه‌رێمه‌ کۆچی کردبێ ئه‌شق!

ئیتر په‌نجه‌یه‌ک له‌ قژه‌کانمدا هیلاکی ده‌رنه‌کات

خونچه‌یه‌ک نه‌ڕوێت به‌سه‌ر لێوه‌کانمه‌وه‌

به‌هار پڕ بێت له‌ خیانه‌تی گوڵ و

ئیتر هیچ،هیچ،هیچ دۆعایه‌ک دادم نه‌دات.

 

درێژه‌ی بابه‌ت...
1970/1/1 03:00
نووسینی: ‌ فەوزیە
چینی: دیاری نه‌کراو
بۆ که‌سی‌تر | بۆچوون (0) | تێبینی تۆ ؟

به‌ڕێزم، بۆ کێشه‌کانی ئه‌م دوایینه‌ی کوردبڵاگه‌ر داوای لێبردنت لێده‌خوازم. وه‌ک ده‌بینیت هه‌مۆشتێک ئاساییه‌ من برده‌وام ده‌بم بۆ چاک سازی و به‌رز کردنوه‌ی کوردبڵاگه‌ر هیوادارم له‌ م رۆژانه‌ی داهاتوو دا چه‌ن هه‌واڵێکی خۆشت بۆ بنێرم. له‌گه‌ڵ ڕێزم سه‌لاح